وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی داعشی لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزە ئەمنییەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای عێراق، تیرۆریستێکی داعشیان دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە، تیرۆریستیە دەستگیرکراوەکە کە بە "ئەبو موعاز" ناسراوە، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراوبوو.
باسی لەوەش کردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.