Erbil 23°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 05:30

دوو تۆمەتبار بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ شەممە 27ـی 08ـی 2022 دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ح. ع. ح.) و (ف. ع. ع.)، دەستگیر کرد بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

ڕاشیگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گيرا.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و تۆمەتباران ئێستا ڕاگیراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.