وەزیری سەدر ئەمڕۆ شەممە 27ـی 08ـی 2022 ئامادەیی ڕەوتەکەی بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لە ماوەی 72 کاتژمێری داهاتوودا ڕاگەیاند، داوا دەکات ئەو لایەن و کەسایەتییانەی لە دوای 2003 بەشدارن لە پڕۆسەی سیاسی عێراق بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا نەکەن، ئەمەش لەپێناو چاکسازی.
ساڵح محەمەد عێراقی، کە بە وەزیرەکەی سەدر ناسراوە ڕایگەیاند: شتێک له هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخته گرنگتر هەیه، گرنگترینیان بەشدارینەکردنی هەموو ئەو لایەن و کەسایەتییانە لەدوای 2003ـەوە بەشداریان کردووە لە پڕۆسەی سیاسییدا بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتوو نەکەن، بەهەموو سەرکردە و وەزیر و فەرمانبەرەکانەوە، بە ڕەوتی سەدریشەوە.
ڕاشیگەیاند: ئەمە لەبەرامبەر هەموو دەستپێشخەرییانەیە کە چاوەڕێن، لەنێویاندا نەتەوە یەکگرتووەکان،
ئەوەشی خستەڕوو کە "ئامادەم، لە ماوەی 72 کاتژمێردا، ڕێککەوتنێک واژۆ بکەم کە ئەمە لەخۆ بگرێت و جێبەجێ بکرێت."
ئاماژەی بەوەش دا کە ئەگەر ئەمە جێبەجێ نەکرێت، ئەوا هیچ بوارێک بۆ چاکسازی نییە، بۆیە پێویست ناکات من دەستوەردان بکەم لەو شتانەی لە داهاتوودا ڕوو دەدەن، نە بە تویتێک و نە بە هیچ شتێکی دیکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.