له ده‌ست پێكی گه‌ری چواره‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی لیل له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی و به‌ئه‌نجامی سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له یانه‌ی ئهجاكسیۆی میوانداری برده‌وه .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای فرانسوا كۆتی له‌شاری ئه‌جاكسیۆ به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی حه‌ڤده یوسف یازیسی به تۆمار كردنی گۆلێك ده‌رگای گۆل تۆمار كردنی له سوودی میوانه‌كان كرده‌وه ، به‌ر له ته‌واو بوونی نیوه‌ی یه‌كه‌م به دوو خولهك جۆناسان بامبا گۆلی دووه‌می بۆ لیلی میوان زیاد كدرو گێمی یه‌كه‌م به‌م دوو گۆله ته‌واو بوو .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست و حه‌وت ئیاگۆ دیگالۆ گۆلی سێیه‌می بۆ لیل تۆمار كرد ، سیریل بایالا تاكه گۆلی خاوه‌ن مالی له خوله‌كی هه‌شتاو چوار تۆمار كرد‌و یاریش به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك به سوودی لیل كۆتایی هات و یانه‌كه‌ش به دوو بردنه‌وه‌و دۆراندنێك و یه‌كسان بوونێك خاوه‌نی حه‌وت خاله‌و له پله‌ی چواره‌م دێت ، یانه‌ی ئهجاكسیۆش تووشی سێیه‌م دۆراندن هات و به تاكه خالێك له پله‌ی هه‌ژده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.