ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوو هاووڵاتی له كاتی مه‌له‌كردن له ڕووباری زێی گه‌وره خنكان.
ئامانج شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی خه‌بات بۆ (كوردستان تیڤی) گوتی: ئه‌مڕۆ هه‌ینی تیمه‌كانمان له دوو ڕووداوی جیای خنكان ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
گوتیشی: یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه‌ی خنكاوه ناوی (كۆسره‌ت فه‌یسه‌ڵ)ه و ته‌مه‌نی 22 ساڵانه.
سه‌باره‌ت به ڕووداوی خنكانی دووه‌م، هه‌روه‌ها گوتی: هاووڵاتی دووه‌م ته‌مه‌نی 20 ساڵه و دانیشتووی قه‌زای خه‌باته و ناوی (محه‌مه‌د عوبێد ساڵح)ه و له نزیك پرده نوێیه‌كه‌ی سه‌ر ڕووباری زێی گه‌وره خنكاوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگریی شارستانی خه‌بات جه‌ختیشی كرده‌وه كه تیمه‌كانیان به‌دوای ته‌رمه‌كان ده‌گه‌ڕێن و تا ئێستا نه دۆزراونه‌ته‌وه.
خه‌بات / سالار نامیق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.