سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ده‌توانن داواكاری و پێشنیاز و سكاڵای خۆیان ئاراسته‌یان بكه‌ن.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین له ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: سەرجەم قوتابییان ئاگادار دەکه‌ینه‌وه لەگەڵ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن، سندووقی سکاڵا و داواکاری لە سەرجەم کۆلێژەکان دادەنرێت و دەتوانن داواکاری و پێشنیاز و سکالای خۆتان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی زانکۆ بکەن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سەرجەم داواکارییەکان لە ماوەیەکی کورت‌دا دەگاتە دەستیان و بە وردی دیراسەی دەکەن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئەم سندووقی سکاڵایە بۆ ئەوەیە هەموو قوتابییەک بتوانیت ئەوەی ئارەزووی دەکات لە پێشنیاز و داواکاری و سکاڵا بیگەیەنێت بە سەرۆکایەتی زانکۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.