له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ڕۆژانه زیاتر له 10 هه‌زار زیاره‌تكاری ئێرانی له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه بۆ به‌شداریكردن له مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن داخیلی سنووری عێراق ده‌بن و به‌ره‌و پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا به‌ڕێ ده‌كه‌ون.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دوێنێ پێنجشه‌م پارێزگاری سنه و شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی مه‌رزی باشماخیان كردووه و له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه.
ده‌روازه‌ی باشماخ بڵاوی كرده‌وه: محه‌مه‌د تاهیر ڕه‌شید سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ پێشوازی له شاندێكی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران و پارێزگاری سنه كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ردوولا به‌دواداچوونیان بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی پێشوازیكردن له زیاره‌تكارانی مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن له ده‌روازه‌ی باشماخ كردووه كه بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست پێ بكات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن ڕۆژانه سه‌رووی 10 هه‌زار كه‌س له ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی باشماخه‌وه بێنه نێو خاكی عێراق و به‌ره‌و پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا به‌ڕێ بكرێن.
لای خۆیانه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵگه‌ی باشماخ و به‌ڕێوه‌به‌ر و لێپرسراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و بنكه‌كانی په‌یوه‌ندار به زیاره‌تكاران ئاماده‌یی ته‌واویان بۆ پێشوازیكردن له زیاره‌تكاران نیشانداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆیان ئاراستهكردوون و هیواشیان خواستووه زیاره‌تكارانی ئێرانی به شێوه‌یه‌كی شایسته به‌ڕێ بكرێن به‌ره‌و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا بۆ به‌شداریكردن له مه‌ڕاسیمی چله‌ی ماته‌مینی ئیمامی حوسێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.