ڕۆژنامه‌ی (ماركا)ی ئیسپانی بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه هه‌ر یانه‌یه‌كی به‌شداربووی ئه‌مساڵ (2022-2023)ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر یاری و به‌شداریكردن له خوله‌كه وه‌ری ده‌گرن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌رله‌ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو.
ڕۆژنامه ئیسپانییه‌كه ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا (یوفا) بڕی 2032 ملیۆن یۆرۆ داناوه بۆ سه‌رجه‌م یانه به‌شداره‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا دیاری كردووه كه وه‌ك دیاری به‌سه‌ریاندا دابه‌ش ده‌كرێ به‌گوێره‌ی ئه‌و قۆناغانه‌ی كه ده‌یگه‌نێ، بڕی پاره‌كه‌ش له‌گه‌ڵ په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی ده‌گاته 300 ملیۆن یۆرۆ.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵاته‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022-2023 به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌یه:-
- هه‌ر یانه‌یه‌كی به‌شداربووی خوله‌كه بڕی 15.64 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێ.
- هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان 2.8 ملیۆن یۆرۆی پێ ده‌درێ.
- هه‌ر یه‌كسانبوونێك له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان 930 هه‌زار یۆرۆی پێ ده‌درێ.
- ئه‌و تیپه‌ی ده‌گاته قۆناغی 16ی خوله‌كه 9.6 ملیۆن یۆرۆی پێ ده‌درێ.
- ئه‌و تیپه‌ی ده‌گاته قۆناغی 8ی خوله‌كه بڕی 10.6 ملیۆن یۆرۆی پێ ده‌درێ.
- ئه‌و تیپه‌ی ده‌گاته قۆناغی 8ی خوله‌كه بڕی 12.5 ملیۆن یۆرۆی پێ ده‌درێ.
- هه‌ر تیپێكی یاریی كۆتایی خوله‌كه بڕی 15.5 ملیۆن یۆرۆی پێ ده‌درێ.
- تیپی براوه‌ی جامی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بڕی 4.5 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێ.
- هه‌ر تیپێك كه له جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا یاری ده‌كات بڕی 3.5 ملیۆن یۆرۆی پێ ده‌درێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.