دادگای ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی ئازادكردنی بۆ پیاوێكی ڕه‌شپێستی ئه‌فریقی ده‌ركرد دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت له ساڵی 1986وه به هه‌ڵه ده‌ستگیركراوه.
پیاوه تۆمه‌تباره‌كه ناوی سولیڤان واڵتهره و ئێستا ته‌مه‌نی 53 ساڵه، به‌ر له 36 ساڵ به تۆمه‌تی هێرشكردنه سه‌ر ماڵێك و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئافره‌تێك له‌نێو ماڵه‌كه ده‌ستگیركرابوو.
له‌نێو دۆسییه‌ی ده‌ستگیركردنی سولیڤاندا نووسرابوو كه ناوبراو له ئایاری ساڵی 1986 له هه‌رێمی نیو ئۆرلیانز هه‌ڵی كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێك و ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر ئافره‌تی ماڵه‌كه و هه‌روه‌ها به چه‌قۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ئازاردانی منداڵه 8 ساڵانه‌كه‌ی كردووه كه ئه‌و كات له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا لهخهودابووه.
داریل دێربینی كه دادوه‌ری دۆسییه‌كه بوو، دانی به‌وه‌دانا كه پێشتر به‌هۆی هه‌ڵچوون و تووڕهبوونییهوه بڕیاره‌كه‌ی ده‌ركردووه و ده‌بوو لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر بكات و بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌ربكات.
دوای ئه‌وه‌ی دادگای نیو ئۆرلیانز بۆی ده‌ركه‌وت كه سولیڤان بێ تاوانه و به‌هه‌ڵه ده‌ستگیركراوه، ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانی ئازادكردنی بۆ ده‌ركرد و له گرتووخانه هاته ده‌ره‌وه.
سولیڤان ئه‌و كاته‌ی كه ده‌ستگیركرا ته‌مه‌نی ته‌نیا 17 ساڵان بوو، به‌ڵام ئێستا كه ئازاده له ته‌مه‌نی 53 ساڵیدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.