سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دیاله ڕایانگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمی دایك و منداڵێكیان له شاری خانه‌قین دۆزیوه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی پۆلیسی خانه‌قین له ڕووداوێكی مردن ئاگادار كرایه‌وه و له كاتی چوونی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسیش ده‌ركه‌وت دایك و منداڵێك له‌نێو ماڵه‌كه‌یاندا كوژراون.
پۆلیس ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه و كوشتنی دایك و منداڵه‌كه نادیارن و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه و به‌دوای سه‌ره‌داوی ڕووداوه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
جێی باسه شاری خانه‌قین كه ده‌كه‌وێته دووری 105 كیلۆمه‌تر له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله، له ڕووی ئه‌منییه‌وه به‌ده‌ست هێزه‌كانی سوپای عێراقه‌وه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.