پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك زانیاری له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێی شاره‌كه‌یان كه كوشتنی پیاوێك و برینداركردنی ژنێك بوو له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه، خسته‌ڕوو.
بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ره‌فه‌ی شاری كه‌ركووك بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: دوێنێ پێنجشه‌م هه‌واڵی ڕووداوێكیان له گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه‌ی شاری كه‌ركووك پێ گه‌یشت.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه پۆلیس ڕایگه‌یاند: پیاوه‌كه دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌ته ماڵه‌وه و بینیویه‌تی ژنه‌كه‌ی ناپاكی له‌گه‌ڵ ده‌كات و له‌گه‌ڵ پیاوێكی تر له ماڵه‌وه‌یه، هێرشیان ده‌كاته سه‌ر.
ڕاشیگه‌یاند: پیاوه‌كه به چه‌كووش هێرش ده‌كاته سه‌ر پیاوه‌كه‌ی تر و هه‌روه‌ها هاوسه‌ره‌كه‌ی، هه‌ر به ئامێری چه‌كووش دۆستی ژنه‌كه‌ی ده‌كوژێت و دواتریش هێرش ده‌كاته سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌شی.
بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ره‌فه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دۆستی ژنه‌كه ڕاسته‌وخۆ هه‌ر له شوێنی ڕووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ژنه‌كه تا ئێستا له ژیاندا ماوه و گواستراوه‌ته‌وه به‌شی بووژانه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركووك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئافره‌ت و كه‌سه كوژراوه‌كه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ش كه كوژراوه خزم و ناسیاوی بكوژه‌كه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بكوژه‌كه هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه خۆی ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ره‌فه كردووه و ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌وان ده‌ستبه‌سه‌ره.
په‌یامنێر: هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.