ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق واده‌ی كۆتاهاتنی شه‌پۆڵی گه‌رمای وه‌رزی هاوینی دیاری كرد كه له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
عامر جابری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ڕایگه‌یاند: به كۆتاهاتنی ئه‌م مانگه له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌رمای وه‌رزی هاوین كۆتایی دێت و پله‌كانی گه‌رما تاڕاده‌یه‌كی زۆر ڕوو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: وه‌ك هه‌ستی پێ ده‌كرێ له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پله‌كانی گه‌رما له ته‌واوی عێراق تاڕاده‌یه‌ك گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هاتووه، بۆ ڕۆژانی داهاتووش پله‌كانی گه‌رما ناسه‌قامگیر ده‌بن و له‌نێوان به‌رزی و نزیمدا ده‌مێننه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كاریگه‌ری شه‌پۆڵی گه‌رمای هیندی له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وای عێراق تا ئێستا ماوه كه له 31ی مانگی ڕابردووه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا شه‌پۆڵه‌كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن و كه‌شوهه‌وا به‌ره‌و فێنكبوون ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.