ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خه‌بات – مووسڵ ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه سێ هاووڵاتی بوونه قوربانی.
سالار نامیق په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خه‌بات – مووسڵ له نزیك شارۆچكه‌ی خه‌بات له‌نێو سێ ئۆتۆمبێل ڕووی دا.
ڕاشیگه‌یاند: له ڕووداوه‌كه‌دا شوفێری هه‌رسێ ئۆتۆمبێله‌كه بریندار بوون و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر كران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ڕووداوه‌كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ ڕوویداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.