پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئهمڕۆ پێنجشهم كورته ڤیدیۆیهكی بڵاو كردهوه و تێیدا ئاماژهی بهوه دا كه مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆ ھاووڵاتییەکیان لە ھەوڵێکی کوشتن ڕزگار کرد و تۆمەتباری ڕووداوەکەشیان دەستگیر کرد.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگهیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە ھێزەکانی پۆلیس کە لە ماڵێکدا لە گەڕەکی بەکرەجۆ شەڕ بووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانرا تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە دەستگیربکرێت کە بە چەقۆ ھەوڵی کوشتنی ھاوڕێیەکی دابوو.
ئاماژهی بهوهش دا ھێزەکانی پۆلیس بریندارەکەیان گەیاندە نەخۆشخانە و لە مردن ڕزگاریان کرد.
پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگهیاند كه تۆمەتبارهكه ناوی (م، ع، ک) لە دایکبووی 2003 بەڕەگەزنامە عەرەبه.
جهختیشی كردهوه كه تۆمهتبارهكه بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی (31/405) ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.