كه‌ریم به‌نزیما هێرشبه‌ری فڕه‌نسی و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپای پێ درا.
له ڕێوڕه‌سمی به‌رێوه‌چوونی تیروپشكی یارییه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له شاری ئیسته‌مبۆڵی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خوله‌كه بۆ وه‌رزی 2021-2022 درا به كه‌ریم به‌نزیما.
به‌نزیما وه‌رزی ڕابردوو ئاستێكی ناوازه‌ی پێشكه‌ش كرد و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌ردوو ناسناوی خولی ئیسپانیا و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها بووه گۆڵكاری هه‌ردوو خوله‌كه‌ش.
به‌نزیما له به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه پێش هه‌ردوو ڕكابه‌ره‌كه‌ی تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی یانه‌ی ریال مه‌درید و كیڤن دی برۆین ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی كه‌وته‌وه.
جێی باسه كه‌ریم به‌نزیما ئه‌مه یه‌كه‌مجاره خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپای پێ ده‌درێ كه له ساڵی 2011وه دابه‌ش ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.