پارێزگارى هەولێر، لایەنە پەیوەندیدارەکانى ڕاسپارد بەباشترین شێوە پێشوازى لە گەشتیارانى ئێران بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق بکرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، ئەمشەو چوارشەممە 2022.8.24، بە یاوەرى سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرى گشتیى گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرى پارکى شەهید سامى عەبدلڕەحمان، بە مەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکان و دابینکردنى خزمەتگوزاریى پێویست، شوێنى پێشوازیکردنى لە گەشتیارانى ئێرانى بۆ شوێنە پیرۆزەکانى عێراق لە هەولێر بەسەرکردەوە کە بڕیارە لەسەرەتاى مانگى داهاتوودا ژمارەیەکى زۆرى گەشتیارانى ئێران لە دەروازەى سنوورى حاجى ئۆمەرانەوە بەنێو خاکى هەرێمى کوردستان دەست بەگەشتەکەیان بکەن.
لەبەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگارى هەولێر، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ ئەم وێستگەیەى پێشوازیکردن لەهەولێرى پایتەخت، لەدابینکردنى خزمەتگوزاریى و تیمى تەندروستى و فریاگوزارى، دەبێ بەباشترین شێوە ئامادەکارى بۆبکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.