به‌هۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئه‌مشه‌وی تیرۆریستانی داعش له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی سوپای عێراق، ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی هاتوچۆی نێوان گه‌یاره - مه‌خموور داخراوه.
كارزان كاكل په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: هێزێكی زۆری سوپای عێراق له‌سه‌ر ڕێگه‌ی نێوان گه‌یاره - مه‌خموور بڵاوه‌یان پێكراوه و ڕێگه‌كه بۆ هاتوچۆی شوفێر و هاووڵاتییان داخراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مشه‌و چوارشه‌م جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر ڕێگه‌كه بینراوه و هێزه‌كانی سوپای عێراقیش له كاتی بینینی چه‌كداره‌كان له ده‌شتاییه‌كانی سنووری قه‌راج ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕاشیگه‌یاند: هێزه‌كانی سوپای عێراق گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و شوێنانه‌ی كه چه‌كداره‌كانی داعش جموجۆڵیان تێدا هه‌بووه و ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا چه‌كداره‌كانی داعش هه‌ڵهاتوون و دۆخی ناوچه‌كه‌ش ئێستا ئارام بووه‌ته‌وه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕێگه‌ی نێوان گه‌یاره و مه‌خوور تا ئێستا به داخراوی ماوه‌ته‌وه.
وێنه.. دیمه‌نی داخستنی رێگای گه‌یاره - مه‌خموور به‌سه‌ر شوفێر و هاووڵاتییان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.