سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان سیستهمی دیجیتاڵی مۆڵهتی شوفێری له ههرێمی كوردستان به قۆناغێكی نوێ و سهردهمیانه وهسف كرد كه له شێوازی كاخهز و رۆتینێكی دوور و درێژ گۆڕا بۆ شێوهیهكی ئهلیكترۆنی و خێرا.
ئەمڕۆ چوارشەم بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجار سیستەمی دیجیتاڵی مۆڵەتی شوفێری لە هەرێمی کوردستان کارا کرا و سەرۆکی حکوومەت کاراکردنی ئەو سیستەمە بە قۆناغێکی نوێ و سەردەمییانە ناو دەبات کە بەشێکە لە پرۆسەی بە دیجتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان .
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئەوەی مۆڵەتی شوفێری خۆی بەو سیستەمە نوێێە نوێ کردەوە، لە وردەکاری سیستمی مۆڵەتی شوفێری دیجیتاڵی کۆڵییەوە و لەلایەن بەڕێوەبەر و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر زانیاری لەبارەی سیستەمەکە خرایەڕوو.
سەرۆکی حکوومەت لە وتەیەکدا دەستخۆشی لە وەزارەتی ناوخۆ و کۆمپانیای جێبەجێکار کرد کە کۆمپانیایەکی ئەڵمانییە و ئاماژەی بەوە دا کە ئەمە دەبێتە بنەمایەک بۆ کۆکردنەوەی داتای هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و لەمەودوا هەم دەتوانین مۆڵەتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە ئەلیکترۆنی ئەنجام بدەین، هەمیش ئەو سیستەمە دەبێتە بنەمایەک بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانی دیکە بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدرێن.
هەروەها گوتی: ئێمە لە شێوازی بەکارهێنانی کاخەز و رۆتینێکی دوور و درێژەوە، گەیشتین بەوەی بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی و خێرا کارەکان ئەنجام بدەین کە ئەمەش جێی دەستخۆشی و ئومێدە، قۆناخێکی نوێ و سەردەمیانەیە، بۆ ئەوەی لەمەودوا کاروباری هاووڵاتییان بە ماوەیەکی خێراتر و بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدرێن.
له كۆتاییدا سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی لە هەموو ئەو كهسانه كرد کە کاریان لە سیستەمەکەدا کردووە و ههروهها پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستانیش كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.