له مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری توركمان، له خوولی هاوینه‌ی خۆی دا، كۆتایی به چه‌ند خوولێكی موزیكی و زمانه‌كانی ئینگلیزی و توركی بۆ منداڵان و گه‌وران و سه‌رتاشین هێنا و خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشیه قوتابیه به‌شداربووه‌كانی خووله‌كه.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له (مونا قه‌هوه‌چی) سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان تێیدا ئاماده‌بوون و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و خوولانه كرده‌وه بۆ گه‌شه‌پێدانی تواناكانی گه‌نجان له‌م وه‌رزه‌دا، هاوكات (گه‌یلان ئاڵتی به‌رماغ) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری توركمان، ئاماژه‌ی بۆ لێهاتوویی و كارامه‌یی گه‌نجان كرد، كه ده‌توانن له داهاتوودا داهێنان له بواره‌كانی موزیك و گشت جومگه‌كانی ژیان بكه‌ن.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی حه‌فته‌ی خولهكانیشدا (فه‌رهه‌نگ غه‌فوور) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر له وتارێكی دا سه‌باره‌ت به ڕۆڵی گه‌نجان و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی موزیك دۆست ده‌ستخۆشی گه‌رمی له ماڵی توركمان كرد و گوتیشی: پێویسته له هۆڵێكی فراوانتر و ڕازاوه‌تر گوێبیستی نۆته‌كانی مۆسیقا بین، كه ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك گه‌نجی خوێن گه‌رم ده‌یانه‌وێ ئه‌و ماڵه پڕ بكه‌ن له موزیكی ڕه‌سه‌ن و گۆرانی توركمانی و ڕه‌سه‌نی هه‌ولێرییانه، هیوام وایه، گه‌نجان و لاوانمان سه‌ر مه‌شقی داهێنان بن له بواره‌كانی گۆرانی و موزیكدا.
ئا- كامران
ماڵی توركمان به موزیك ڕازایه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.