وهزارهتی سامانه سروشتییهكان ڕایگهیاند كه دوای ھەوڵێکی زۆر بەرھەمی بەنزینی جۆری نۆڕماڵ بە کواڵێتییەکی زۆر باشتر گەیشتە بەنزینخانەکان و ئێستا ڕۆژانه 2.5 ملیۆن لیتر بهرههم دههێنرێ.
وهزارهتهكه ڕایگهیاند: لێژنەکانی بەدواداچوون و چاودێری بەنزینخانەکان لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکان ھەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردن و پاراستنی خەسڵەت و کواڵێتی بەنزین، ھەر بەنزینخانەیەکیش دەستکاریی خەسڵەتی بەنزین بکات یاخود بەنزین بەکواڵێتی خراپ و دوور لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان بفرۆشێت سزا دەدرێت و سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت لە ڕێگەی (داواکاری گشتی)یەوە.
ئاماژهی بهوهش دا: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە نوێترین هەوڵەکانی بۆ رێکخستنی بازاڕی بەنزین، توانیویەتی ( 2500000) دوو ملیۆن و پێنج سەد ھەزار لتر بەنزین بەکوڵێتی زۆر باش ڕۆژانە دابین بکات و کواڵێتی بەنزین باشتر بکات .
جهختیشی كردهوه كه وەزارەت لە ماوەکانی پێشتر لە رێگەی دابینکردنی بەنزینی جۆری نۆڕماڵ بە نرخی پاڵپشتیکراو، ڕێگەی گرت لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و توانیویەتی رۆژانە بە دابینکردنی 2.5 ملیۆن لیتری بەنزینی نۆڕماڵ نرخەکەی دابەزێنێت و لە ئێستاشدا بە کوالێتی باشتر کردووە ھەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ زیادکردنی بڕی بەنزینی پێویست بە کواڵێتی زۆر باش .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.