Erbil 16°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 22:08

به‌دابه‌ش كردنی خه‌ڵاته‌كان دووه‌مین فیستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستان كۆتاییهات

کوردستان TV
100%

له‌ شاری سلێمانی ،له‌ ڕۆژانی 19 تا 21-8-2022، ناوه‌ندی 7 ڕه‌نگه‌ دووه‌مین فیستیڤاڵی فۆتۆگرافی كوردستانی له‌ گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی ئه‌منه‌ سوره‌كه‌ سازكردو تیایدا فۆتۆی 82 فۆتۆگرافه‌رانی باشورو رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شداریان له‌ فیستیڤاڵه‌كه‌یان كردبوو.
 شایانی باسه‌ ،فیستیڤاڵه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌بواره‌كانی (پۆرتریت- ستریت- شه‌و- سروشت- فۆتۆ ستۆری) له‌خۆگرتبوو، له‌ڕۆژی سێیه‌می فیستیڤاڵه‌كه‌ خه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتووانی هه‌ریه‌ك له‌بواره‌كان به‌خشران، كه‌ به‌م شێوه‌ی خواره‌ بوو:
براوه‌كانی فۆتۆی شه‌و:  سه‌روه‌ر محه‌مه‌د موسا، هه‌لمَه‌ت فه‌تاحی
براوه‌كانی فۆتۆی ستۆری: ئه‌وین عه‌باسی، پیشره‌و مه‌هدی
براوه‌كانی ستریت: سه‌رمه‌د ئومێد، ڕاستگۆ نامیق
براوه‌كانی سروشت: به‌رزۆ ئیبراهیم، دڵزار ئه‌حمه‌د  
براوه‌كانی پۆرتریت: فاروق قادر، رامیار دلشاد
ئا- كامران

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.