ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەهۆی خۆپیشاندانی لایەنگری رەوتی سەدری لەبەردەم بیناكەیان بڕیاریدا كارەكانی ڕابگرێت.
راگەیاندنی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای باڵای فیدراڵی بە شێوەی راستەوخۆ و ئەلیكترۆنی كۆبوونەتەوە، ئەوەش دوای دانیشتنی ئاشكرای خۆپیشاندەرانی رەوتی سەدرییەكان دێت كە لەبەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری گردبوونەتەوەو داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن .
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بە راگرتنی كارەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگاكانی سەر بە ئەو و دادگای باڵای فیدراڵی وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بەم كردەوە نادەستووری و پێشێلكارانەی یاسا.
هەروەها ئەنجومەنی باڵای دادوەری حكومەت و لایەن سیاسییەكان لە دەرئەنجامەكانی ئەم ڕەفتارە بە بەرپرسیار دەزانێ.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق كارەكانی هەڵدەپەسێرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.