سه‌رله به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممە 2022.8.23، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، هاوشان لەگه‌ل محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا(ئورمیە) ونەسرووڵا ڕەشنودی، سەرکۆنسووڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێروعەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران" قه‌ڵاتی دێرینی هه‌ولێری پایته‌ختیان به‌سه‌ركرده‌وه" شاندی میوان له مێژوویی دێرینترین شاری زیندوویان روانی و كوچه كۆڵانه مێژووییه‌كانیان به‌سه‌ركرده‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رسامی خۆیان به‌و نه‌خش و زه‌خره‌فه‌و شێوازه ئه‌ندازه‌ییه‌ی خانووه‌كانی قه‌ڵاتی هه‌ولێر ده‌ڕبڕی و خۆشحاڵ بوون كه به‌یاوه‌ری پارێزگاری هەولێر، پیاسه‌یه‌كی ئه‌و سومبووله دێرین وشاره‌ستانییه زیندووه‌ی قه‌ڵاتی هه‌ولێریان كرد...
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ڕۆژى سێشەممە 2022.2.22، دواى دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى پارێزگارانى هه‌ولێر و ئازه‌ربایجانى رۆژئاواى كۆمارى ئیسلامى ئێران، کە لە دیوانى پارێزگاى هەولێر بەئامادەبوونى شاندى باڵاى هەردوولا ئه‌نجام درا. هه‌ردوولا له دوایى دوپاتکردنەوە لەسەر جێبەجێکردنى تەواوى خاڵەکانى لێکتێگەیشتنى پێشووى هاوبەشی نێوانیان و بەردەوامى پەرەپێدانى پەیوەندییەکان بەمەبەستى بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان و بەهێزکردنى جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری، ڕێککەوتننامەیەکى (16) خاڵیان واژووکرد.
پارێزگاری هەولێر به‌یاوه‌ری پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا(ئورمیە)" قه‌ڵاتی هه‌ولێریان به‌سه‌ركرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.