یانه‌ی ئوڕاوا ڕێد دیامۆندزی ژاپۆنی گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا، له قۆناغی چاره‌گی كۆتایی خوله‌كه‌و له یاریگای شاری سایتاما له وڵاتی ژاپۆن، یانه‌ی ئوڕاوا ڕێد دیامۆندز به چوار گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی بانكۆك پاتوم یونایتدی تایلاندی برده‌وه.
له خوله‌كی سیی و دوودا، هێرشبه‌ری سویدی داڤید كارلسۆن گۆڵێكی بۆ ئوڕاوا ڕێد تۆماركرد، پاشان یاریزان تاكویا ئیوانامی سوودی له لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و گۆڵی دووه‌می تیپه ژاپۆنیه‌كه‌ی له خوله‌كی چل و دوو به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست و پێنج‌دا، یاریزان یۆشیۆ كۆیزومی گۆڵی سێیه‌می ئوڕاوا ڕێدی تۆماركرد، دواتر یاریزان تاكاهیرۆ ئاكیمۆتۆ ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی چواره‌می میوانداره‌كانی له خوله‌كی حه‌فتاودوو به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش ئوڕاوا ڕێد دیامۆندز گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا‌و بانكۆك پاتومیش ماڵئاوایی له خوله‌كه كرد.
ئوڕاوا ڕێد دیامۆندزی ژاپۆنی گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.