یانه‌ی هه‌ولێر له‌نێو یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری كه‌رنه‌ڤاڵێك ئه‌نجام ده‌دات و داوا له هانده‌ران ده‌كات بێنه نێو یاریگه بۆ هاندانێكی شایسته.
وه‌ك یانه‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووه، كه‌رنه‌ڤاڵه جه‌ماوه‌رییه‌كه ڕۆژی چوارشه‌می داهاتوو ڕێكه‌وتی 24/8/2022 له كاتژمێر 7:30ی ئێواره له‌نێو یاریگه‌ی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه بۆ ناساندنی ستافی ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌مانه له خولی نایابی عێراق بۆ وه‌رزی 2022-2023.
یانه‌ی هه‌ولێر داواشی له هانده‌ران كرد هه‌موو له‌نیو یاریگه ئاماده‌بن له‌پێناوی ناساندنێكی شایسته، جه‌ختیشی كرده‌وه كه له‌نێو یاریگه چه‌ند دیارییه‌ك پێشكه‌ش به هانده‌ران ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.