سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نێو خاكی توركیا 4 ئه‌ندامی خێزانێكی شارۆچكه‌ی سێمێل سه‌ر به پارێزگای دهۆك گیانیان له‌ده‌ست دا.
سێڤدا كاپلان په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له شاری ئامه‌د پێی ڕاگه‌یاندین: ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر ڕێگای نێوان ئێلێ و حهسكیڤ له نزیك شاری باتمان ڕوویداوه كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا كامری) تابلۆ 24ی دهۆك خۆی به ئۆتۆمبێلێكی تر داداوه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان قوربانییه‌كان بریتین له 4 ئه‌ندامی خێزانێك كه له پیاوێك و هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵێك له‌گه‌ل خوشكێكی پیاوه‌كه پێكهاتوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: قوربانییه‌كان سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی مسێریكێ سه‌ر به شارۆچكه‌ی سێمێل له پارێزگای دهۆكن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خێزانه‌كه بۆ مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی پزیشك و نه‌خۆشخانه چوونه‌ته توركیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.