سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته وڵاتی میسڕ بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی پێنج قۆڵی سه‌ركرده‌كان.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاوی كرده‌وه: مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته وڵاتی میسڕ بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی سه‌ركرده‌ی وڵاتان.
ڕاشیگه‌یاند: بڕیاره له لووتكه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك بابه‌تی جێی بایه‌خی ناوچه‌كه تاوتوێ بكرێ، له‌وانه ئاسایشی ناوچه‌كه، هاوكاری هاوبه‌ش، ڕاوێژكردن له‌سه‌ر پرسه هاوبه‌شه‌كان و پیشه‌سازی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌ركرده‌ی هه‌ر پێنج وڵاته‌كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی پرسه‌كانی وزه و وه‌به‌رهێنان و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌ن.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ دووشه‌م كۆبوونه‌وه‌كه به به‌شداری سه‌ركرده‌كانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی میسڕ و عێراق و ئیماڕات و به‌حرێن و ئوردن به‌ڕێوه بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.