دوای ئه‌وه‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه یانه‌ی مارسلیای فه‌ره‌نسی به‌نیازی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆنالدۆی پورتوگالیه بۆ ریزه‌كانی خۆی، دواجار یانه فه‌ره‌نسیه‌كه ره‌تیكرده‌وه هیچ ههولێیان دابێت بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ.
له‌مباره‌یه‌وه ڕادیۆی مۆنتی كارلۆ ئاماژه‌ی بۆكردوه، كارگێری یانه‌ی مارسیلیا هیچ مه‌به‌ستێكیان نیه له‌ئه‌نجامدانی گڕێبه‌ست له‌گه‌ڵ كریستیانۆ رۆنالدۆ، به‌لكو ئه‌وه‌ی له‌سۆشیال میدیا باس ده‌كرێت دووره له‌راستی، له‌به‌شێكی هه‌واڵی رایۆدی مۆنتی كارلۆ هاتووه، بەرپرسانی یانە فەرەنسیەکە هیچ گرنگیەکیان بە هەڵمەتی هاندەرانی یانەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نەداوە کەتیایدا داوای گواستنەوەی ئەستێرە پورتوگالیەکەیان کردووە.
هه‌روه‌ها یانه‌ی مارسیلیا ره‌تیكرده‌وه هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ خۆرخی میندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە كردبێت، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌چاره‌نووسی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی كریستیانۆ رۆنالدۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بروسیا دۆرتمۆند سباستیان کیلی دوپاتیکردەوە، كریستیانۆ پەیوەندی بە یانەکەیانەوە ناکات، له‌هه‌مان كاتیش‌دا زه‌رده‌واڵه‌كان گرێبەست لەگەڵ ئه‌م یاریزانه ناكه‌ن، بۆیه ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت ته‌نیا پروپاگەندهیه، به‌پێی زانیاریه‌كانی رادیۆی مۆنتی كارلۆ داهاتووی رۆناڵدۆ تەنیا بۆ یەک یانەیە ئەویش یانەکەی یەکەمجاریەتی کە سپۆرتینگی پورتوگالیە و ئەو یانەیەش بەشدارە له‌چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.
مارسیلیا هه‌واڵێك ڕه‌تده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.