ئەمڕۆ دووشهممە 22-8-2022 بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر ، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ئامادەکاری پێشوازیکردن لە وەرزی زستان و رێگیریکردن لە ئەگەری روودانی لافاوو کارەساتی سروشتی دووبارە نەبوونەوەیان لە گەرەکەکانی شاری هەولێر بەرێوەچوو..
سەرەتا پارێزگاری هەولێر ئەجیندای کۆبوونەوەکەی روونکردەوەو جەختی لەسەر ئەو پلان و رێوشوێنانە کردەوە کە پێویستە پێشوەختە بگیرێتە بەر، بۆ ئەوەش گوێبیستی جێگران و ئامادەبووان بوو، کە بە وردەکاری باسیان لە هۆکارە هونەری و خاڵە کەموکوڕییەکان کرد، هەروەها باس لە پێشبینییەکانی ئەمساڵی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ کرد…
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر بودجەی تەرخان کراو کرا، کە بۆ ئەو مەبەستە پێویستە لەبەر دەستدا بێت.
هەروەها تاکید لەسەر هەموو ئەو وەزارەت و دامودەزگاو لایەنە پەیوەندارانە کرایەوە کە پێویستە وەك لیژنەی باڵا لەگەڵ لێژنەی پارێزگا هاوبەش بن لە رێگیری کردن لە روودانی لافاو….
لەم رووەشەوە داواکرا کە هەنگاوی کردارەکی دەست پێ بکرێ و هەر لە ئێستاوە مەنهۆڵ و زێراب و رێرەوەکانی ئاو و ئاوەرۆکان خاوێن بکرێتەوە و رێگیریەکان و ئەو هۆکارانەی کە ئەگەری دروستبوونی لافاویان لێ چاوەڕوان دەکرێ یەکلایی بکرێتەوە…
شایەنی باسه له كۆبوونهوهكهدا هەریەک لە بهڕێوهبهری گشتی ئاو و ئاوهڕۆكانی ههرێم و بەرێوەبەرى گشتى شارەوانیەکان و سەرۆکی شارەوانی هەولێرو بەرێوەبەری گشتی کشتوکالی هەولێرو بەڕێوەبەرى ئاوى ژێرزەوى ئامادەی بوون.
پارێزگاری هەولێر: پێویستە هەموو ئامادەکارییەك بۆ رێگیری کردن لە ئەگەری دروستبوونی لافاو بگیرێتە بەر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.