بەهۆی زۆری هەنگوین لەبازاڕەکان و جۆراوجۆری و فرۆشتنەوەی بەنرخی سروشتی، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان رێکاری نوێ دەگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە فێڵی بازرگانی.
سەرجەم هەنگەوانەکان و دوکانەکانی هەنگوین ئاگادار دەکرێنەوە کە ئەو هەنگوینەی تێکەڵی شیلەی دەستکرد دەکرێت پێویستە پێکهاتەکەی لەسەر دهفری هەنگوینەکە بنوسرێت، بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنەکانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت و لەناودەبرێت.
هەروەها، ئەو هەنگوینەی سروشتیە و لەهەرێم بەرهەم دەهێنرێت ئاماژەی پێبدرێت کە سەرچاوەکەی بەرهەمهێنانەکەی کوێیە.
قائیمقامی سلێمانی لیژنەکانی راسپارد، لەکاتی سەردانەکانیان بۆ شوێنەکان و هەبونی گومان لەهەر جۆرە هەنگوینێک، راستەوخۆ نمونەی هەنگوینەکە رەوانەی تاقیگەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و زانکۆی سلێمانی بکەن بۆپشکنین، هەر جۆرە هەنگوینێک لەگەڵ ئەو لیبڵەی لەسەریەتی یەکنەگرێتەوە، تەواوی ئەو هەنگوینە لەناوببرێت و خاوەنەکەشی بەتۆمەتی فێڵکرنی بازرگانی روبەڕوی دادگا بکرێتەوە.
لیژنه هاوبهشهكان چاودێری ئهو ههنگوینانه دهكهن لهبازاڕ دهفرۆشرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.