له‌وڵاتی ئیسپانیا و له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری دووه‌می لالیگا، یانه‌ی ریاڵ سۆسیداد به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر به‌چوار گۆڵ به‌یانه‌ی بارسێلۆنا دۆرا.
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌و له‌خوله‌كی یه‌ك، رۆبرت لیڤاندۆڤسكی گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، له‌به‌رمبه‌ردا ریاڵ سۆسیداد پێنج خولهك دواتر به‌واژووی یاریزان ئه‌لیكسه‌نده‌ر ئیساك گۆلی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنایه‌وه، گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوولا به‌گۆلێك به‌رامبه‌ر بوون.
له‌گێمی دووه‌م بارسێلۆنا باشتر ده‌ركه‌وت تا له‌خوله‌كی شه‌ست و شه‌ش عوسمان دێمبلی گۆلی دووه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه به‌ده‌ستهێنا، سێ خولهك دوای ئه‌م گۆله رۆبرت لیڤاندۆڤسكی گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆماركرد، قوتابیه‌كانی چاڤی به‌رده‌وامبوون لهفشارهكانیان تا له‌خوله‌كی حه‌فتا و نۆ ئه‌نسۆ فاتی گۆلی چواره‌می تۆماركرد.
به‌م جۆره یاریه‌كه به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی بارسێلۆنا ته‌واو بوو.
له‌لالیگادا بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ریاڵ سۆسیداد تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.