ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی ڕه‌وتی حیكمه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م جه‌ختی كرده‌وه كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌روه‌ها به فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕاده‌سپێردرێ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی.
فه‌هد جبووری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گشتی ڕه‌وتی حیكمه بۆ ته‌له‌فزیۆنی (سۆمه‌ڕییه) ڕایگه‌یاند: داواكارییه‌كانی موقته‌دا سه‌در و لایه‌نگرانی ڕوونن، ئێمه ڕێز له بۆچوونه‌كانیان ده‌گرین، به‌ڵام پێویسته سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا واده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهنگی محه‌مه‌د شیاع سوودانییه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه، هه‌روه‌ها ناوبراو بۆ ته‌واوكردنی كابینه حكوومه‌ته‌كه‌ی چاوی به چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك ده‌كه‌وێ.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در ماوه‌ی چه‌ندان ڕۆژه له ناوچه‌ی سه‌وز و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق گردبوونه‌ته‌وه و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه هیچ دانیشتنێكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه بچێت، بۆیه دیار نییه كه دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان كه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات له باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان یاخود له شوێنێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.