دوای به ئاكام گهیشتنی وتوێژهكانی نێوان ڕێبهرانی ههردوو حزب، ئێوارهی ئهمڕۆ یهكشهم له ڕێوڕهسمێكدا یهكگرتنهوهی ههردوو حزبهكهی دیموكراتی كوردستانی ئێران ڕاگهیهنرا، دوای ئهوهی بۆ ماوهی 16 ساڵ له یهكتر دابڕابوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەم لە ڕێوڕەسمێکی بە شکۆدا کە بە بەشداریی سەدان کادر و پێشمـەرگە و کەسایەتییە سیاسییە دێرینەکانی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو؛ ههردوو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان یەکیان گرتەوە.
ڕێوڕەسمی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و ڕاوهستانی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی شەهیدانی حیزب و گەل دەستی پێ کرد. دواتر بەیاننامەی هاوبەشی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان لەلایەن خەدیجە مەعزووری ئەندامی ڕێبەری و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دیموکرات خوێندرایەوە.
خەدیجە مەعزووری له بهیاننامهی یهكگرتنهوهی دوو حزبهكهدا ڕایگهیاند: گومانی تێدا نییە یەکگرتنەوەی حیزبی دیموکرات، دەبێتە دەسپێکی قۆناغێکی نوێ لە خەباتی ئەم حیزبە لە دژی رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە دژی هەر عەقڵییەتێکی ناوەندگەرا کە فرە نەتەوەبوونی ئێران و مافە نەتەوەییەکانی پێکهاتە جیاوازەکانی ئێران ڕەت بکاتەوە، هەروەها هاندەر و ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی بزووتنەوەی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببێتە هێزێکی شوێندانەری ئەوتۆ کە لە هەر ئاڵوگۆڕێکی سەرانسەریدا، حسێبی تایبەتی بۆ بکرێت.
ڕاشیگهیاند: بە دڵنیاییەوە ئەم ڕووداوە پیرۆزە دەبێتە هۆی گەشەکردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی و ئازادیخوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە وتنەوە سەریەکی ئەو هەمووە سەرمایە مرۆیی و مەعنەوییە، پشت ئەستوور بە جێگە و پێگە و ئێعتبار و خۆشەویستیی کەموێنەی حیزبی دیموکرات لەنێو خەڵکی کوردستان و دڵگەرم بە دەرس وەرگرتن و وشیاری و ئەزموونی دەوڵەمەند و فرە ڕەهەندی ڕێبەری، کادرەکان و سەرجەم تێکۆشەرانی دیموکرات، زۆر دەرفەتی نوێ بۆ حیزبی دیموکرات دەخوڵقێنن.
لەو ڕێوڕەسمەدا و دوای خوێندنەوەی بەیاننامەی هاوبەش، بەڵگەنامەی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان لەنێو چەپڵەڕیزان و فرمێسکی شادی و دڵخۆشی ئامادەبوواندا لەلایەن مستەفا هیجری و خالید عەزیزییەوە ئیمزا کرا، دواجاریش ڕێوڕهسمهكه به چەند سروود و ڕیزە گۆرانییەک و گەڕی شایی و شادیی بەشداران كۆتایی هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.