سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دڵگرانی خۆی به ڕووداوی مه‌زارگه‌كه‌ی پارێزگای كه‌ربه‌لا ڕاگه‌یاند و جه‌ختی كرده‌وه كه نه‌خۆشخانه و تیمه پزیشكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكارییهكن بۆ برینداره‌كانی ڕووداوه‌كه.
دوێنێ شه‌موو له قه‌تاره‌ی ئیمام عه‌لی كه شوێنێكی پیرۆزه لای مه‌زهه‌بی شیعه‌كان و ده‌كه‌وێته دووری 30 كیلۆمه‌تر له باشووری پارێزگای كه‌ربه‌لا، گردێك داڕما و به‌هۆیه‌وه چه‌ندان سه‌ردانیكه‌ری مه‌زارگه‌كه كه‌وتنه ژێر خۆڵ و پاشماوه‌كان و تا ئێستاش تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنیان به‌رده‌وامن.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تویتێكی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند "به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی ڕووداوی داڕمانی گرده‌كه‌ی مه‌زاری قه‌تاره‌ی ئیمام عه‌لیمان له پارێزگای كه‌ربه‌لای پیرۆز پێگه‌یشت كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بریندار بوون و به‌شێكی تریشیان تا ئێستا له‌نێو مه‌زارگه‌كه گیریان خواردووه".
سه‌رۆكی هه‌رێم ڕاشیگه‌یاند "نه‌خۆشخانه و تیمه‌كانی پزیشكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ هاووڵاتییانی گه‌له‌كه‌مان له كه‌ربه‌لا".
به‌گوێره‌ی زانیارییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان تا ئێستاش چه‌ند هاووڵاتییه‌ك له‌ژێر گرده داڕماوه‌كه ماون و گیریان خواردووه، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی پارێزگای كه‌ربه‌لا له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ڕزگاركردنیان به‌رده‌وامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.