ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند كە ساڵح عەبدوڵڵا جبوری، وەزیری پێشووی پیشەسازیی عێراق، بانگهێشتی لێكۆڵینەوە دەكرێت، ئەوەیش دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تیایدا دەردەكەوێت ناوبراو لە پێناو خزمەتكردن بە بەرژەوەندی لایەنێكی سیاسیی، سوێند دەخوات.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق بڵاوی كردەوە كە دادگای دووی لێكۆڵینەوەی كەرخ بڕیاریداوە بە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی، لێكۆڵینەوە لە ساڵح عەبدوڵڵا جبوری بكات، ئەوەیش دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تیایدا دەردەكەوێت ناوبراو لە پێناو خزمەتكردن بە بەرژەوەندی لایەنێكی سیاسیی، سوێند دەخوات.
لە چەند رۆژی رابردوودا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە ساڵی 2018 تۆماركراوە، بڵاوبووەتەوە كە تیایدا دەركەوێت ساڵح عەبدوڵڵا جبوری ،وەزیری پێشووی پیشەسازیی، بۆ ئەحمەد جبوری ناسراو بە ئەبو مازن ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆكی پارتی جەماوەریی نیشتمانیی، سوێند دەخوات و بەڵێندەدات هەرچی ئەبو مازن پێی بڵێت لە قسەی دەرنەچێت و جێبەجێی دەكات وەزارەتەكەی لە خزمەت و فەرمانی ئەودا دەبێت.
بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، كاردانەوەی توندی شەقامی عێراقی لێكەوتەوە و داوا كرا كە لێكۆڵینەوە لە ساڵح عەبدوڵڵا جبوری بكرێت.
ئەحمەد جبوری ناسراو بە ئەبو مازن كەسایەتییەكی عەرەبی سوننە و سەرۆكی پارتی جەماوەریی نیشتمانییە كە ئێستا خاوەنی چوار كورسییە لە ئەنجوومەنی نوێنەران و سەربە هاوپەیمانیی عەزمە كە زیاتر لە چوارچێوەی هەماهەنگییەوە نزیكە.
وەزیری پێشووی پیشەسازیی عێراق بانگهێشتی لێكۆڵینەوە دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.