لە پارێزگای کەربەلا کەسێک لەسەر بڕەپارەیەکی کەم لەگەڵ هاوژینەکەی دەبێتە دەمەقاڵێیان و لە ئەنجامدا هاوژینەکەی و سێ منداڵی دەکوژێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەربەلا ڕایگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 20ـی 08ـی 2022 لە ڕووداوێکی کوشتن ئاگادار کراینەوە و تیمەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست.
ڕاشیگەیاند: لە ڕووداوەکە دەرکەوت دایکێک و سێ منداڵەکەی کوژراون، کوشتنەکەش بە چەکی جۆری (کلاشینکۆف) ئەنجام دراوە.
پۆلیسی کەربەلا ئاماژەی بەوە دا کە دوای گەیشتنی زانیاری و پشتڕاستکردنەوەیان، دەرکەوت کە بکوژ یەکێکە لە ئەندامانی خێزانەکە و لە ماوەیەکی کەمدا توانرا دەستگیر بکرێت.
لە ڕاگەیەنراوەکە پۆلیسی کەربەلا ئاماژەی بەوەش داوە کە تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە کە لەگەڵ هاوژینەکەی لەسەر بڕێک پارە دەمەقاڵێ لەنێوانیان ڕووی داوە و بەهۆیەوە هاوژینەکەی و سێ منداڵەکەی خۆی کوشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.