بهیانی ئەمڕۆ شەممە، ٢٠-٨-٢٠٢٢ تۆپخانەكانی لەشکری توركیا، بەمەبەستی لێدان لە بنکەو شوێنی چەکدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە )، تۆپبارانی نزیک گوندو کوێستانەکانی دەڤەری سیدەکانیان کرد .
بەپێی زانیاریەکانی کوردستان تیڤی كاتژمێر 8:30 خوولەكی بەیانی ئەمڕۆ، سوپای توركیا لە سەربازگەکانی ناوچەی رووبارۆك و چیای كتكینەوە بەتۆپی دورھاوێژ بۆ ماوەی نزیکهی یەک کات ژمێر ناوچەکانی ڕۆبی وڕووال وگەلی شەکیو ودەراوی سەرو یان تۆپباران كردووە ، ھەرچەندە تۆپبارانەکە زیانی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە، بەلام بەھۆی سووتانی پوش و پاوان و تێكچوونی سرووشت ژینگەی دەڤەرەكەمان زیانی زۆری پێگەیشتووە، هاوكات، ترس و دڵەڕاوكێی زۆر لای گوندنشین و ئاژەڵدار و مەڕدار و كاسبكارانی سنوورەكەش دروست کردووە
شایەنی باسە بەهۆی تۆپباران و بۆردومانەكانی توركیا و نائارامی سنووركە، زیاتر لە 118 گوندی ناوچەکە چۆڵكراون و ماوەی چەندین ساڵە نەتوانراوە دەستی ئاوەدانی بۆ رابكێشرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.