سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شەممە 2022.8.20، خولی دووەمی تاقیکردنەوەی قۆناغی 12ی ئامادەیی بۆساڵی خوێندنی 2021-2022 دەستی پێ‌کرد، به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌زموونه‌كان و ڕه‌وشى هۆڵه‌كانى قوتابخانه‌كان و قوتابیان، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، به‌یاوه‌رى بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەند، سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانەی ئامادەیی هەولێری زانستی کورانی لە شاری هەولێر کرد و له‌نزیكه‌وه له‌چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى تاقیكردنه‌وه‌كان و ڕه‌وشى هۆڵه‌كانی كۆڵییه‌وه و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ قوتابیان له تاقیكردنه‌وه‌كان خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.