وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان دانیشتووانی قەزای کفری ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمڕۆ هەینی 19ـی 08ـی 2022 بەهۆی شۆڕتێکەوە کارەبای نیشتمانی قەزاکە بڕاوە و لە هەوڵی چارەسەرکردنین.
لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە "به‌هۆی ڕوودانی شۆڕتێكهوه و ته‌قینی دوو كێبڵی (33kv) له وێستگه‌ی (132kv)، كاره‌بای نیشتمانیی قه‌زای كفری و ناحییه‌كانی سه‌رقه‌ڵا و ناحییه‌ی نه‌وجوڵ و گونده‌كانیان بڕاوه."
وەزارەتەکە جەختی کردۆتەوە کە "تیمه‌كانی کارەبا له هه‌وڵی چاسهركردنی گرفتەکە و گەڕاندنەوەی کارەبای نیشتمانین."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.