هێڵێکی گواستنەوەی کارەبا لە کەرکووک ئەمڕۆ هەینی 19ـی 08ـی 2022 کرایە ئامانج و تەقێنرایەوە.
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: لە کاتێکدا کارمەندانی وەزارەتەکە شەو و ڕۆژ کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی دابینکردنی کارەبا بۆ هاووڵاتییان، هێڵەکانی کارەبا چەندان جارە لەلایەن تێکدەرانەوە دەکرێتەوە ئامانج.
ڕاشیگەیاند: هێڵی کارەبای مەلا عەبدوڵڵا، ئەلقەدیمە، ئەلدەور و باکووری سامەرا لە کردەوەیەکی تێکدەرانە کرانە ئامانج.
ئاماژەی بەوەش دا کە ستافی ئەندازیاری و تەکنیکی لە تیمەکانی چاککردنەوەی بەشی هێڵەکانی تۆڕی کارەبای کەرکووک، دەستیان بە کارکردن کردووە لەسەر دووبارە چاککردنەوەی تۆڕەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.