وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در هێرشی توندی كرده سه‌ر هه‌موو كه‌س و لایه‌نانه‌ی به‌رده‌وام ڕه‌خنه له موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ڕی ڕه‌وتی سه‌در ده‌گرن و ده‌ڵێن هیچ له سیاسه‌ت نازانێت و ڕاوێژ به كه‌س ناكات و بۆچوونی خۆی به‌سه‌ر هه‌مووان ده‌سه‌پێنێ.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: چه‌ندین ساڵه سه‌ركرده‌كه‌مان به‌هۆی هه‌ڵوێسته تونده‌كانی دژ به گه‌نده‌ڵكاران، به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووی هێرشی توندی میدیاكان و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن ده‌بێته‌وه و ده‌ڵێن گوایه پیاوی سعوودییه، قه‌ته‌ڕ، ئیماڕات، ئه‌مه‌ریكایه و خاوه‌ن ئه‌جیندای بیانییه، خوێناوی و دیكتاتۆره، هیچ له سیاسه‌ت نازانێت، خاوه‌ن فڕۆكه‌ی تایبه‌ت، پیاوی سوننه‌كانه، كه‌سێكی دووڕووه و بۆچوونی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وانی تر ده‌سه‌پێنێ، هه‌روه‌ها مه‌زاجییه و له ڕێی باوكی لایداوه، هه‌ڵچوو و زوو بڕیارده‌ر و بێ ڕاوێژه، نووسینه‌كانیشی له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه ده‌نووسرێن و په‌یامێكی جێگیر و نه‌گۆڕی نییه و ده‌یه‌وێ ببێته خومه‌ینی عێراق.... هتد.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه دروست ده‌كه‌ن، هه‌ر به‌خۆیان چوونه سعوودیه و بوونه هاوڕێیانی قه‌ته‌ڕ و له‌گه‌ڵ ئیماڕاتییهكان دانیشتوون و به تانكی ئه‌مه‌ریكی هاتن و چوونه ئه‌مه‌ریكا و دانوستانیان له‌گه‌ڵ كردن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له گرتووخانه‌كان ڕزگار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ر ئه‌وانن له ئه‌جیندای بیانی ڕۆژهه‌ڵاتی یان ڕۆژئاوایی نزیكن و تۆمه‌تبارن به ڕشتنی خوێن و ده‌یانه‌وێ گه‌ڕی سێیه‌می حكوومه‌ت به‌ده‌ستبهێننه‌وه، به‌ڵام ئێمه توانیمان ئه‌و كابووسه له‌سه‌ر عێراقییه‌كان لا ببه‌ین، ئه‌وان هیچ سیاسه‌تێكیان نییه جگه له ویستی ده‌سه‌ڵات و كوشتن، هه‌ر ئه‌وانن خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و فڕۆكه‌ی تایبه‌ت و خانووی گه‌وره و باخی فراوان، ئه‌وان نزیكن له ئیخوانییه‌كان.
ماوه‌ی چه‌ندان ڕۆژه لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق مانیان گرتووه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئه‌وانیش له شه‌قامه‌كانی نزیك ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ستیان به مانگرتن كردووه و داوای پێكهێنانی حكوومه‌ت و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.