كاتێك منداڵێك له ماڵ یان قوتابخانه یان كاتی یاری كردن به‌ربۆوه‌و ددانی كه‌وت له‌و كاته‌دا تۆ چی ده‌كه‌یت ؟بۆ ئه‌م مه‌به‌سته " د. تروسكه عه‌بدولڵا – پسپۆری ددان" چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌خاته ڕوو كه بریتیین له :
1. ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه خوار ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ بوو ده‌ست بخه سه‌رشوێنی ددانه كهوتوهكهو هه‌وڵبده ئازاره‌كه‌ی كه‌م بكه‌یته‌وه.
2. ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه سه‌روو (6) ساڵ بوو ددانه هه‌میشه‌یه‌كانی هاتبوو ئه‌و ددانه‌ی كه‌وتبوو هه‌مشه‌یی بوو، ئه‌وا پێویسته تۆ.
- راسته‌وخۆ ددانه‌كه هه‌ڵ بگره‌وه‌و ده‌ست مه‌ده له ڕه‌گی ددانه‌كه.
- پێویسته ددانه‌كه بیپارێزیت له وشكبوونه‌وه.
- ددانه‌كه هه‌ڵبگره‌و له ناو شیردا (شیره‌كه گه‌رم نه‌بێ و سروشتی بێ).
- گه‌ر ئه‌وه‌ت ده‌ست نه‌كه‌وت له ناو (normal saline) (موغه‌زی) هه‌ڵی بگره.
- ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بوو په‌رداخێك بێنه‌و داوا له منداڵه‌كه بكه تف بكاته ناو په‌رداخه‌كه‌و پاشان ددانه‌كه‌ی بخه ناوی.
- ده‌توانرێ له‌ناو ده‌می منداڵه‌كه‌ش هه‌ڵبگیرێ، به‌ڵام ترسی ئه‌وه هه‌یه قوتی بدات.
3. پاشان به زووترین كات بیگه‌یه‌نه لای پزیشكی ددان له ماوه‌ی كه‌متر له سهعاتێكداو له‌وێ ده‌توانرێ ددانه‌كه‌ی بۆ دابنرێته‌وه.
هه‌روه‌ها "د. تروسكه عه‌بدولڵا " دووتێبینی گرنگ ده‌خاته ڕوو كه بریتنین له:
1. ده‌توانرێ راسته‌وخۆ دوای كه‌وتنی ددانه‌كه، ددانه‌كه بخرێته‌وه شوێنی خۆی، به‌ڵام واباشتره بگه‌یه‌نرێته لای پزیشكی ددان، چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به خواری بۆی دابنرێته‌وه یاخود له به‌رزوو نزمی موشكیله‌ی هه‌بێت و نه‌چوبێته‌وه جێگای خۆی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له جێگایه‌ك بویت گه‌یشتن به دكتۆر قورس بوو كاتێكی زۆری ویست، هه‌وڵبده به‌شێوه‌یه‌كی رێك ددانه‌كه‌ی بۆ دابنێیه‌وه.
2. ددانی شیری پێویست ناكات دابنرێته‌وه.
ئا- كامران
ئه‌گه‌ر منداڵ له‌كاتی به‌ربوونه‌وه ددانی كه‌وت چی بكه‌ین ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.