وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دۆزینه‌وه‌ی 25 بۆمبی چێنراوی له وێستگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پۆلیسی بێجی به هاوكاری به‌شێك له پاسه‌وانه‌كانی پۆلیسی كابهرهبای بێجی له كاتی پشكنین و به‌دواداچوونه‌كانیان له سنووری وێستگه‌ی كاره‌بای سه‌ڵاحه‌دین توانیان 25 بۆمبی چێنراو بدۆزنه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: بۆمبه چێنراوه‌كان دروستكراوی ناوخۆن و له‌نێو جلیكانی 20 لیتری پڕ له مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی دروستكراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی سه‌رجه‌م بۆمبه چێنراوه‌كان هه‌ڵگیرانه‌وه و به‌بێ كه‌وتنه‌وه‌ی هیچ ڕووداوێك سه‌رجه‌میان له‌ناوبران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.