گۆرانیبێژان ، هه‌ردی سه‌لامی و ئه‌فشین شوكری دوهومین دوێت-یان به‌ناوی (خۆشم ئه‌وێی) بڵاوكرده‌وه.
ئه‌فشین شوكری و هه‌ردی سه‌لامی له چه‌ناڵی یوتیوبی تایبه‌تی خۆیان ڤیدیۆ كلیپی (خۆشم ئه‌وێی) بڵاویاكرده‌وه، هه‌ردی سه‌لامی تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی دانراوه، له‌لایه‌ن ئه‌فشین شوكری كاری ئه‌ڕێنجمێنتی بۆ كراوه ، ده‌رهێنه‌ر ناسڕ حه‌یده‌ر كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی كردوه.
گۆرانیبێژ هه‌ردی سه‌لامی ، ده‌رچووی به‌شی شانۆیه له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپه،هاودارێكی زۆری هه‌یه.
گۆرانیبێژ ئه‌فشین شوكری، له دایكبووی شاری مه‌هابادی كوردستانی رۆژ هه‌ڵاته،خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبومه ، به‌زمانی كوردی و فارسی و توركی، ئاوازی بۆ زۆر له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی كوردستان داناوه .
ئا- كامران
ڤیدیۆ.. هه‌ردی سه‌لامی و ئه‌فشین شوكری به‌رهه‌مێكی نوێیان بڵاوكرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.