تیرۆریستانی داعش ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 13ـی 08ـی 2022 هەڵیانکووتاوەتە سەر گوندی سموود و خانووی موختاری گوندەکەیان تەقاندۆتەوە و کەسێکی دیکەیان ڕفاندووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەمبارەیەوە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: تیرۆریستانی داعش هەڵیانکووتاوەتە سەر گوندی سموود له باشووری شارۆچكهی داقووقی سهربه پارێزگای كهركووک.
ڕاشیگەیاند: ماڵی (حەسەن عەبدوڵڵا ئیبراهیم)، موختاری گوندەکەیان تەقاندۆتەوە، هاوکات کوڕی بەڕێوەبەری قوتابخانەی گوندەکەیشان ڕفاندووە کە ناوی (عەبدوڵڵا حەسەن مەولودە) و تەمەنی 13 ساڵە.
سەبارەت بەو تیرۆریستانەی داعش ئەو سەرچاوەیە پێی ڕاگەیاندین کە ئەو تیرۆریستانە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.