گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەمەودوا ڕێگە بە منداڵان دەدرێت بچنە ناو حەڕەمی پیرۆز لە کاتی عومرەدا.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لەدوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ڕێگە نەدەدرا بە منداڵان بچنە ناو حەرەمی مەککەی پیرۆز، هەروەها تەمەن سنووردار کرابوو بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی حەج و عومرە.
ڕاشیگەیاند: ئەمساڵ وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە بەشێک لەو ڕێکارانەی هەڵگرتووە و لە نوێترین بڕیاریشدا هاتووە کە لەمەودوا ڕێگە بە منداڵان دەدرێت بچنە ناو حەڕەمی پیرۆز لە کاتی عومرەدا و مەرجی تەمەن بۆ منداڵان هەڵگیراوە.
گوتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوە دا کە منداڵانی تەمەن کەمتر لە پێنج ساڵ پێویستی بە ڕێگەپێدان نییە و منداڵی گەورەتر لە پێنج ساڵ پێویستی بە ڕێگەپێدان هەیە لە بەرنامەی (اعتمرنا).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.