سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەقینەوەکەی دوێنێ هەینی سعوودیە بە تووندی سەرکۆنە دەکات و پاڵپشتی خۆی بۆ شانشینەکە و ناوچەکە بە گشتیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەردەبڕێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی "بە توندی سەرکۆنەی ئەو تەقینەوە خۆکوژییە دەکەین کە لە جەددە ڕووی دا."
هەروەها نووسیویەتی "هاوسۆزی خۆمان بۆ بریندارانی ئەم هێرشە قێزەونە ڕادەگەیەنین."
سەرۆکی حکوومەت جەختیشی کردۆتەوە کە "لەپاڵ شانشینی سعوودیە و ناوچەکە بەگشتی دژی تیرۆر دەوەستن."
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە گومانلێکراوێک دوێنێ هەینی 12ـی 08ـی 2022 لە شاری جەددەی پایتەختی سعوودیە دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکە گەمارۆدرا، خۆی تەقاندەوە، بەهۆیەوە کەسێکی پاکستانی لەگەڵ 3 کەسی دیکەی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
گومانلێکراوەکە ناوی عەبدوڵڵا بن زاید بەکری شەهری بوو، بە گومانی تێکەڵبوونی لە هێرشێکی کوشندەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر مزگەوتێک لە مانگی ئابی 2015 ناوی لە لیستی داواکراوانی ئەو وڵاتە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.