یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا به‌فه‌رمی ناوی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی كیشوره‌ی ئه‌وروپای بۆ وه‌رزی ڕابردوو ڕاگه‌یاند.
یوفا له تویتێكدا ئاشكرایكرد كه هه‌ریه‌ك له كه‌ریم بێنزیمای فه‌ڕه‌نسی هێرشبه‌رو گۆڵكاری یانه‌ی ڕیال مهدریدو تیبۆ كۆرتوای به‌لجیكی گۆڵپارێزی هه‌مان یانه‌و كیڤن دی بروینی به‌لجیكی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پاڵێوراوی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپان، بێنزیما ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو له بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگاو چامپیۆنس لیگ بۆ یانه‌ی ڕیال مه‌درید كه خه‌ڵاتی گۆڵكاری هه‌ردوو خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
كۆرتواش به هه‌مان شێوه توانی پارێزگاری له گۆڵی یانه‌ی شاهانه بكات و ڕۆڵی سه‌ره‌كی له بردنه‌وه‌ی هه‌ردوو نازناوی خولی ئیسپانیا‌و خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپای بۆ تیپه‌كه‌ی بینی به تایبه‌تی له یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپول.
لای خۆشیه‌وه كیڤن دی بروین ڕابه‌رایه‌تی یانه‌ی مانچسته‌رسیتی كرد له پارێزگاریكردن له نازناوی خولی ئینگلته‌را كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، له بیست‌وپێنجی ئه‌م مانگه‌و له شاری ئیسته‌نبوڵی توركیا له ڕێوڕه‌سمی ڕاكێشانی تیروپشكی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌رزی نوێی چامپیۆنس لیگ، ناوی براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپا ئاشكراده‌كرێت.
ناوی پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی كیشوره‌ی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی ڕابردوو ڕاگه‌یاندرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.