سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی نووسه‌ر و ڕۆشنبیر ئه‌بووبه‌كر جاف بڵاو كرده‌وه.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌دا ده‌ڵێت "بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی ناوادەی نووسەر و ڕۆشنبیر (ئەبووبەکر جاف)ـم بیست".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەڤاڵ و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو ئەبووبەکر جاف و ڕۆشنبیر و نووسەرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ کۆچی دوایی ئەبووبەکر جاف:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی ناوادەی نووسەر و ڕۆشنبیر (ئەبووبەکر جاف)ـم بیست. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەی و هەڤاڵ و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو ئەبووبەکر جاف و ڕۆشنبیر و نووسەرانی کوردستان دەکەم و، خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
11ی ئابی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.