به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی دزه‌كانی گه‌ڕه‌كی هیران سیتی له شاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی کەسنەزان ئاگادارکرانەوە کەوا لە گەڕەکی (هیران ستی) دزی لە ماڵێک کراوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو.
ڕاشیگه‌یاند: دوای کۆکردنەوەی زانیاری، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ن. ی. د) و (خ. ک. ر) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزییەکە دەستگیر کرد.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەشتی هەولێر کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.